كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كه‌ركووك كراوه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی وێرانه
K24 - هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی 27 ساڵه‌ی ئازادكردنی شاری كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه سه‌ربازگه‌یه‌كی وێرانه و سیمای مه‌ده‌نی و شارستانی تێدا لاوازكراوه.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئێستا له‌ژێر كاریگه‌ریی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا, كه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی پیلان بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، جارێكی دیكه شاری كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته‌وه ژێر غه‌زه‌بی په‌ڵه هه‌ورێكی ره‌ش.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئێستا دانیشتووانی ره‌سه‌نی شاره‌كه به ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه وه‌ڕس و هه‌راسان كراون و ناوشاره‌كه و ده‌وروبه‌ریشیان لێكرده‌ونه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی وێرانه، كه سیمای مه‌ده‌نی و شارستانی تیادا لاواز كراوە.
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه خودی كورد و كه‌ركووكیه‌كان نین به ته‌نها كه بانگه‌شه بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه راستییه كه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی و له‌دێرزه‌مانیشه‌وه ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پێش دۆسته‌كانمان دركیان به‌و راستییه كردووه.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه شاری كه‌ركووك له ویژدانی هه‌ر كه‌ركووكییه‌ك و بگره هه‌ركوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ریشدا، شارێكی كوردستانیه و هه‌ر به‌كوردستانیش ده‌مێنێته‌وه .
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ ھاتووە: "ئەم ھەلومەرجە ناھەموارەی ئێستا لە کەرکووکدا بەرقەرارە تەمەنی کورتە و رۆژی سەرفرازبوون و رزگاربوونتان لەو نەھامەتیانە زۆرنزیکە. ئامادەگی ئێوەی کەرکووکییە رەسەنەکان بە گوڕ و تین و حەماسی شۆڕشگێڕانەتانەوە بۆ ھاتنە مەیدانی خەباتی دیموکراسیانە وسووربوونتان لەسەر بە ئازادی ژیان و بە دەستھێنانی سەرفرازی ھەمیشەیی زامنی تەواوی ھەڵھاتنی خۆری ئازادی و باڵا پۆشی کەرکووکە بە رەنگی ئاڵ‌و واڵای بەیداغی سەربڵندی کوردستانەوە".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه عێراقی و میلیشیاكان شیعه‌كان به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێك داگیركرا و ئێستا شاره‌كه وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه عێراقییه‌كانی لێهاتووه، تا ئێستاش باری ئه‌منی شاره‌كه جێگیر نییه و نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ا. م