باری كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
سەبارەت بە كەشوھەوای یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە.