سكۆلاری له باره‌ی كریستیانۆ نهێنییه‌ك ده‌دركێنێت
لویز فلیپ سكۆلاری راهێنه‌ری به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات كه كریستیانۆ له باره‌ی خولی چینی و ژیان له‌و وڵاته به‌رده‌وام پرسیاری لێكردووه، ده‌شڵێت: ئامۆژگاری كریستیانۆم كردووه له دوای یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به خولی چینییه‌وه بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20 مارسی 2018، تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا دیمانه‌یه‌كی سكۆلاری بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتوو ئه‌زموونێكی نوێ له خولی چینی تاقی بكاته‌وه.
سكۆلاری كه ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی گوانزهۆی چیینییه و پێشتر له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ مه‌شقی به كریستیانۆ كردووه، ده‌ڵێت: كریستیانۆ له باره‌ی ژیان و گوزه‌رانی چین پرسیاری لێكردووم.
سكۆلاری ده‌ڵێت: به كریستیانۆم رایگه‌یاندووه كه چین یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وڵاته بازرگانه‌كانی چین و ده‌توانێت له وڵاته له ڕووی بازرگانیشه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێت.
سكۆلاری ده‌شڵێت: كریستیانۆ له پاڵ پیشه‌كه‌ی، خواستێكی زۆری بۆ كاری بازرگانی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت وڵاتی چینیش ئاره‌زوویه‌كی گه‌وره‌یان بۆ كریستیانۆ هه‌یه و هه‌ردوولا ده‌توانن له رووی ریكلام و بازرگانییه‌وه سوودێكی گه‌وره‌تر له‌یه‌كتر وه‌ربگرن.
لویز فلیپ سكۆلاری ته‌مه‌ن 69 ساڵ، ناسناوی جامی جیهانی 2002ـی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل برده‌وه، پاشان له 2003 ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی وه‌رگرت و بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده یاری كۆتایی یۆرۆی 2004، به‌ڵام له فایناڵ به هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان دۆڕان و راسته‌وخۆ پۆسته‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی چێڵسی جێهێشت، ئێستاش راهێنه‌ری یانه‌ی گوانزهۆی چینیه.