زیاتر له نیو ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ دەرچووانى تواناسازى خەرج کرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاريدا بە خەرجکردنى بڕى (606325) شەش سەدو شەش هەزار و سێ سەد و بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکى وەک ليستى (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچووانى تواناسازى، کە تيايدا (52) دەرچووى تواناسازى لێى سوودمەند دەبن.
وێبسایته‌كه له زاری عەباس ئەکرەم, گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا, بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى د. یوسف گۆران وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستە داراییەکان بۆ دەرچووانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى خوێندنیان بە سەرکەوتوويى تەواو کردووە و پاکتاوى داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلاى حکومەت ماوە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه، لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى بڕى (606325$) بۆ ليستى (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچووانى بەرنامەى تواناسازى, ئەوانەى کە بەسەرکەوتوويى خوێندنیان تەواوکردووە.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و دەرچووانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ناویان لە (2)ى ساڵى (2018)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچووانى بەرنامەى تواناسازى هاوپێچدا هاتووه و، ژماره‌یان (52) دەرچووە، لە ڕێکەوتى (8/4/2018)ە سەردانى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان بەپێى ئەم خشتە و تێبینیانەى خوارەوە.
تێبینیەکان:
- ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتووە پێویسته خۆی سەردانى ژوورى ژمارە (56) لەدیوانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى سەرفکردنى شایستە داراییەکان.
- پاسپۆرتی ره‌سه‌ن و كۆپیه‌كی ره‌نگاو ره‌نگی لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پاره نادرێت به بریكاری كاندید.
- هەر ئه‌و رۆژه‌ی كاندید چه‌كی پاره وه‌رده‌گرێت هەمان رۆژ ده‌توانێت سه‌ردانی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوارچرا له‌شاری هه‌ولێر بكات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکەى بەشێوەى كاش.
- هەر رۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا رۆژى دواتر سەرەڕاى چەکى ئەو ڕۆژە، چەکى ڕۆژە پشووەکەش دابەشدەکرێت.
- دەرچووى بەرنامەى تواناسازى پێویستە بەپێى زنجیرەکە و لەو ڕێکەوتەى بۆى دیارىکراوە سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:
لە ڕێکەوتى (8/4/2018) له زنجیره‌ی (1) تاكو (4) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
لە ڕێکەوتى (9/4/2018) له زنجیره‌ی (5) تاكو (9) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
لە ڕێکەوتى (10/4/2108) لە زنجیرەى (10) تاكو (15) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لەڕێکەوتى (11/4/2108) له‌زنجیره‌ی (16) تاكو (24) سه‌ردانی ژورى (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (12/4/2108) له‌زنجیره‌ی (25) تاكو (32) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (15/4/2108) لەزنجیره‌ی (33) تاكو (40) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (16/4/2108) لەزنجیره‌ی (41) تاكو (46) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (17/4/2108) له‌زنجیره‌ی (47) تاكو (49) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
لە ڕێکەوتى (18/ 4/2108) له‌زنجیره‌ی (50) تاكو (52) سه‌ردانی ژوورى (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
ا. م