دوو ته‌رمی نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركووك دۆزرانه‌وه
K24 - كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پۆلیس ته‌رمی دوو هاووڵاتی له گه‌ڕه‌كێكی رۆژئاوای كه‌ركووك دۆزیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتیی "شفق نیوز"، سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس رایگه‌یاندووه، بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو ته‌رمی دۆزیوته‌وه، كه پێده‌چێت دوای كوژرانییان سووتێندرابن و ته‌رمه‌كانیشیان له‌سه‌ر رێگه‌ی "كۆمپانیای تاریق" فڕێداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی سووتانی ته‌رمه‌كان، تا ئێستا ناسنامه‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرا نه‌بوونه و ته‌رمه‌كانیش بۆ پشكنین گوازراونه‌ته‌وه پزیشكی دادی كه‌ركووك.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه عێراقی و میلیشیاكان شیعه‌كان به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێك داگیركرا و ئێستا شاره‌كه وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه عێراقییه‌كانی لێهاتووه، تا ئێستاش باری ئه‌منی شاره‌كه جێگیر نییه و نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت و پرۆسه‌ی كوشتن و رفاندن و ته‌قه‌كردن له هاووڵاتییان روو له زیادبووندان.
ا. م