نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له‌ژێر چه‌تری باری له‌ناكاو توركیا مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وامی و درێژكردنه‌وه‌ی باری له‌ناكاو له توركیا، بووه‌ته هۆی زیادبوونی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته و، داوای هه‌ڵگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد.
له راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی باری له‌ناكاو كه ئێستا له‌توركیا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ئاسایی، چه‌ندین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ ده‌كرێن، له‌وانه‌ش: بێبه‌شبوون له كاركردنی نایاسایی، كۆسپ خستنه به‌رده‌م هاتووچۆ، ئه‌شكه‌نجه‌دان، خراپی مامه‌ڵه‌كردن و ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی، وێڕای كۆسپ خستنه به‌رده‌م ئازادی ده‌ربڕین و گردبوونه‌وه و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان.
راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تایبه‌ته به دۆخی توركیا له‌ماوه‌ی نێوان 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2017 تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ، ئاماژه به‌وه ده‌كات، درێژكردنه‌وه‌ی باری له‌ناكاو له توركیا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دامه‌زراوه ئیدارییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه.
له‌كاتێكدا پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تی دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له‌ئه‌نجامی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌ممووزی 2016 ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆت و به‌ند له‌و وڵاته ده‌سه‌پێندرێن، كه هیچ په‌یوه‌ندییان به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیاوه نییه و، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی كه له‌ژێر چه‌تری باری له‌ناكاو، سه‌رجه‌م ئازادی و ره‌خنه‌كان كپ كراون و، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش رووبه‌ڕووی ئۆپۆزسیۆن ده‌بنه‌وه.
نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد، پێویسته فه‌رمانه‌كانیان هاوسه‌نگ و سنووردار بن، چ له‌ڕووی كات یاخۆد ناوچه‌ی جوگرافییه‌وه.
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته توركیا باری له‌ناكاو هه‌ڵگرێت و، كاری دامه‌زراوه ئیدارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی رایی بكات، هه‌موو ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ش لابه‌رێت، كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤن و، پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریانه‌ش كرد، كه له‌ماوه‌ی باری له‌ناكاودا به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته كراون.
ئه‌و راپۆرته‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای ئه‌وه هاتووه، دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی شه‌وی 15ی ته‌ممووزی ساڵی 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا باری له‌ناكاویان له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاندووه و، تائێستاش چه‌ندین جار درێژكراوه‌ته‌وه.
H.B