"رائول ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید"
رائول گۆنزالێز كاپتنی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌وه‌ته‌ی وازی له یاریكردن هێناوه هه‌موو توانایه‌كی بۆ شاره‌زابوون له بواری راهێنه‌رایه‌تی ته‌رخان كردووه و له ئێستاشدا په‌یوه‌سته به راهێنه‌رایه‌تی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 مارسی 2018، ئاشكرای كردووه كه رائول گۆنزالێز له شوێنی ئالڤارۆ بێنیتۆ ئه‌ركی راهێنانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت له جۆری ) Juvenil B).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئالڤارۆ بینتۆ بۆ راهێنه‌رایه‌تی Juvenil Aـی ریال مه‌درید سه‌رده‌كه‌وێت، سانتیاگۆ سۆلاریش له داهاتوو له شوێنی (خۆزێ ماریا گووتی) ده‌بێته راهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی ریال مه‌درید.