كونسوڵی ئیتاڵیا لە ھەولێر: كێشەكانی ھەولێر و بەغدا چارەسەر دەكرێن

پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە خەڵكی كوردستان دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سێرێنا مورۆنی، كونسوڵی ئیتاڵیا لە ھەولێر، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكات و جەختی لەوە دەكاتەوە، كە بە دایەلۆگ ھەولێر و بەغداد دەتوانن كۆتایی بە كێشەكانیان بھێنن.

سێرێنا مورۆنی، بە كوردستان24 گوت: "پیرۆزبایی لە گەلی كورد دەكەم، ئەمە دەستپێكی ساڵی نوێیە بەھیوای ئاشتەوایی و گەشە و پێشكەوتن، لەبارەی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغداد، تەنھا گفتوگۆ چارەسەرە، تەواوی چارەسەرییەكان تەنھا بە گفتوگۆ بەدەست دەھێندرێ".

ئەم گوتانەی كونسوڵی ئیتاڵیا لە ھەرێمی كوردستان، لە میانی بەشداریكردنی بوو لە ئاھەنگی پێشوازیكردن لە جەژنی نەورۆز لە ھەولێر، كە كونسوڵ و نوێنەری زۆربەی وڵاتان بەشداریان تێدا كردبوو.

ھ.م