مۆرینهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ره
خۆزێ مۆرینهۆ هەڕەشەی دوورخرانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد لەسەرە و بەرامبەر تۆتێنهام بدۆڕێت دەردەکرێت.
رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤنینگ، کە رۆژنامەیەکی باوەڕپێکراو و بەناوبانگی شاری مانچێستەرە و ئێواران لەو شارە دەردەچێت، دوێنێ ئێوارە لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراویدا، رایگەیاندووە مۆرینهۆ لە لێواری دوورخرانەوەدایە و ئەگەر لە یاریی پێشکۆتایی جامی فا لە بەرامبەر تۆتێنهام هۆتسپێرس بدۆڕێت، کە رۆژی ٢١ی مانگی داهاتوو لە یاریگەی وێمبلی بەڕێوە دەچێت، ئەوا خۆزێ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و کارگێڕانی مان یونایتد بە جددی بیر لە لەسەرکارلادانی دەکەنەوە.
مانچێستەر یونایتد لەم وەرزە لە قۆناخی ١٦ لەسەر دەستی سێڤییا ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد و لە پرێمەرلیگیش بە تەواوەتی لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بێهیوابووە و تەنیا جامی فایان لەبەردەست ماوە.
خۆزێ مۆرینهۆی 55 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ناوه‌راستی ساڵی 2016ـه‌وه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرتووه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2020 كۆتایی دێت، وه‌رزی رابردوو ناسناوی یۆرۆپا لیگی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان به‌ده‌ستهێنا، پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌كانی پۆرتۆ، ئینته‌ر میلان، چێڵسی و ریال مه‌دریدیش بووه.