وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپا و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه كرد و، دووباره ره‌تی كرده‌وه، عێراق رێگه به هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بدات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "عێراق ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنووریه‌كان به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه دواجار ئه‌و هێرشانه‌یان بوونه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له گونده‌كانی دۆڵی باڵه‌ییانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان".
مه‌حجوب دووپاتیشیكرده‌وه، "وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه تێیدا هاووڵاتیانی كوردستان ده‌بنه قوربانی و زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنن و، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی توركیا خزمه‌ت به په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ناكه‌ن، جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، عێراق بوونی هه‌ر هێزێك و هه‌ر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ناو خاكی عێراق ره‌ت ده‌كاته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا دۆڵی باڵەییانی لە دەڤەری باڵەكایەتی بۆردوومان كرد و بەوھۆیەوە 4 گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان شەھیدبوون.
دوای هێرشه‌كه‌ی توركیاش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند و، داوای له په‌كه‌كه كرد، بنكه‌كانی له گوند و ئاواییه‌كان دوور بخاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه قوربانی.
H.B