سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ تایانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان 24، له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باڵه‌كایه‌تی، كه بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه‌ی لێیه، رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانین له‌و هێرشانه‌ی توركیا" و گوتیشی: "داوا له توركیا ده‌كه‌ین رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت".
تایانی له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر شه‌هید بوونی 4 گه‌نجی باشووری كوردستان له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوتی: "ئێمه هه‌میشه داوامن كردووه، رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت، توركیا یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه گرنگه‌كانمان، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه پێویسته ئه‌ویش ئه‌و رێسا و یاسایانه له‌به‌رچاو بگرێت و رێزی لێ بگرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا دۆڵی باڵەییانی لە دەڤەری باڵەكایەتی بۆردوومان كرد و بەوھۆیەوە 4 گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان شەھیدبوون.
H.B