ئه‌مڕۆ له نێوان هه‌ڵبژارده‌كاندا رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت
به‌ر له ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ندان یاری دۆستانه له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت، له یه‌كێك له یارییه‌كان مێسی و بۆفۆن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئارجێنتینا ـ ئیتاڵیا
ھەڵبژاردەكانی ئارجێنتیناو ئیتالیا لە ئینگلاند و لە یاریگای ئیتیحادی تایبه‌ت به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی رووبەروو دەبنەوە، تانگۆ بەرابەرایەتی مێسی لە كۆتا ساتەكان بەرامبەر ئیكواردۆ بلیتی مۆندیلی بەدەستھێنا، ئیتاڵیاش كە هه‌ڵگری 4 ناسناوی جامی جیھانیە، لە دەرەوەی مۆندیالە بەڵام بۆ ئامادەكردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر ئارجێنتینا یاری دەكات، كە لەرابردوو 8 جار رووەبه‌روو بوونەتەوە ھەر لایەك و 3 بردنەوە و دوو یەكسان بوونیشیان ھەبووە.
خۆرخێ سامپاولی راھێنەرەكەی ئارجێنتینا دوور لە چاوەروانیەكان بۆ ئەم یارییە خاڤێر ماسكیرانۆی لە چین گەراندەوە و ناوی لە لیستی یاریزانە بانگھێشتكراوەكانە جگە لەمیش گۆنزالۆ ھیگویان بانگھێشت كراوەتەوە، لە ئیتالیاش بۆفۆنی كاپتن دوای وازھێنان، پاشكه‌زبووه‌وه بۆ پێكهاته‌ی وڵاته‌كه‌ی گەرایەوە، بالۆتێلیش دوورخرایەوە.
هۆڵه‌ندا ـ ئینگلاند
له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، له یاریگای ئه‌مسته‌ردام هۆڵه‌ندا میوانداری ئینگلاند ده‌كات پرته‌قاڵه‌كان نه‌یانتوانی سه‌ربكه‌ون بۆ مۆندیال ئینگلاندیش به‌هۆی یارییه ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه پێكهاته‌ی كۆتایی خۆی بۆ مۆندیال یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
ئه‌م یارییه یه‌كه‌مین یاری رۆناڵد كیومانه دوای ئه‌وه‌ی له جێگای دیك ئادڤۆكات بووه راهێنه‌ری پرته‌قاڵییه‌كان. هۆڵه‌ندا له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ مۆندیال شكستی هێنا و دوای یۆرۆی 2016 بۆ دووه‌مین پاڵه‌وانییه‌تی له‌سه‌ر یه‌ك نه‌یتوانی سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش ئاریان رۆبین و ویسلی شنایده‌ری ناچار كردكه ماڵئاوایی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن.
له‌م یارییه كیومان گره‌و له‌سه‌ر ئه‌ستێره لاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت یاریزانه لاوه‌كان بۆ داهاتووی هۆڵه‌ندا ئاماده بكات.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند پێش چه‌ند رۆژێك گه‌یشتنه وڵاتی گوڵ و له نزیك یاریگای ئه‌مسته‌ردام كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانیان كرده‌وه كه زۆربه‌ی یاریزانه‌كان لاون و ساوزگێت دواین هه‌لیان ده‌خاته به‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ پێكهاته‌ی كۆتایی مۆندیال بسه‌لمێنن و هێشتا ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌كه‌ش بۆ یاریزانی نوێ كراوه‌یه
له كۆی 13 یاری نێوانیان هۆڵه‌ندا 4 یاری بردووه‌ته‌وه و له پێنج یاریش به‌رامبه‌ر بوون، ئینگلاندیش 4 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام له ساڵی 1996ـه‌وه سێ شێره‌كه نه‌یتوانی له هۆڵه‌ندا بباته‌وه.
ئه‌ڵمانیا ـ ئیسپانیا
له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، ئه‌ڵمانیا له یاریگای ئاسپریت ئارینا له شاری دۆسڵدۆرف میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده پاڵه‌وانی دوو وه‌شانی پێشووی مۆندیالن ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2014 و ئیسپانیاش له ساڵی 2010 مۆندیاله‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016 كاتێك له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆ به فه‌رنسا دۆڕان، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالیش ته‌واوی خاڵه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا و به 30 خاڵ و پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشتنه مۆندیال.
ئیسپانیا به شێوه‌یه‌ك خۆی بۆ مۆندیال ئاماده كردووه ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی مۆندیالی رابردوو بكاته‌وه كاتێك له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ماڵئاواییان كرد و به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پاڵه‌وانی مۆندیال گه‌ڕانه‌وه ئیسپانیا.
هه‌ردوو هه‌لبژارده 12 جار له هه‌موو پاڵه‌وانییه‌تی و یارییه دۆستانه‌كان رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا پێنج یاری بردووه‌ته‌وه ئیسپانیاش سێ یاری له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و له چوار یاریش به‌رامبه‌ر بوون.
پورتوگال ـ میسر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و محه‌مەد سەڵاح، سەركردایەتی ھەڵبژاردەكانی پۆرتوگال و میسر دەكەن بۆ یارییە دۆستانەكانیان كە بڕیارە ئەمشەو 10:45 خولەك رووبەروو ببنەوە،
پۆرتوگال پاڵەوانی یۆرۆی 2016 لە سویسراوە ئامادەكاریەكانی بەكۆتاھێنا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپپتن و ئەستێرەی یەكەمی پۆرتوگال بەباشترین شێوە راھێنانی كردووەوە سەركردایەتی ھەڵبژاردەكەی دەكات لە یارییەكە.
پۆرتوگال لە مۆندیال ركابەری ھەڵبژاردەكانی ئیسپانیا، مەغریب و ئێران دەكات، دەیەوێت سەرجەم كێشەكانی به‌ر لەدەستپێكی مۆندیال چەرەسەر بكات، لە رابردوو پۆرتوگال و میسر سێ جار رووبەروو بوونەتەوە، كە 2 جار پۆرتوگال و جارێیكیش میسر بردوویەتیەوە، دواینجار لەساِڵی 2005 یاریان له دژی یه‌كتر كرد، پورتوگال بە 2 گۆڵی خاوێن یارییەكەی لێ بردەوە.
ئەم یارییە جگە لە رووبەرووبوونەوەی دوو ھەڵبژاردە، هه‌ڵبه‌ت رووبەروو بوونەوەی دوو گۆڵكار و ئەستێرەی ئەوروپا كریستیانۆ رۆناڵدۆ و محەمەد سەڵاحە كە لە دواین یاری یانەكانیان ھەردوو یاریزان سووپه‌ر ھاتریكیان تۆمار كردووە.
میسر دوای 28 ساڵ گەیشتەوە مۆندیال، خەونی فیرعەونەكانە لە قۆناخی كۆمەڵەكان بپەرنەوە، بەھەبوونی ئەستێرەیەكی وەك محەمەد سەڵاح ئێستا ئەم ھەڵبژاردەیە جیاوازتر لە ھەڵبژاردەكانی دیكە ئافریكا سەیر دەكرێت، چونكە قژلوولەكەی میسر لە پرێمەرلیگ لەم وەرزە 28 گۆڵی كردووەو گۆڵكاری خولەكەیە.
ھیكۆتر كۆپەری ئارجێنتینی و راھێنەر میسر بەر لەیاریان بەرامبەر پۆرتوگال، گەرانەوەی ھەر یەكە لە مەڕوان موسن و ئه‌حمه‌د حەسەن كۆكای راگەیاند، كە مەڕوان حەسەن 10 مانگە بەھۆی پچڕانی بەستەرەكانی ئەژنۆی لەیاریگاكان دابڕاوە، میسر لە قۆناخی كۆمەڵەكانی مۆندیال لەكۆمەڵەی یەكەم لەپاڵ ھەڵبژاردەكانی ئۆروگوای سعوودیە و رووسیا یاری دەكات.
فره‌نسا ـ كۆلۆمبیا
له یارییه‌كی دیكه‌دا، ھەڵبژاردەی فرانسا میوانداری كۆلۆمبیا دەكات، كە جارێكی دیكە رادمێل فالكاو بانگھێشتی ھەڵبژاردەی كۆلۆمبیا كرایەوە.
فره‌نسا یەكێكە لە ھەڵبژاردە پاڵێوراوەكان بۆ بەدەستھێنانی مۆندیالی رووسیا، بەر لەوەی بچێتە رووسیا دەیەوێت ھێزی خۆی لەیاریە دۆستانەكان تاقی بكاتەوە، دیدیێ دیشامپی راھێنەری كه‌ڵه‌شێره‌كان ئامادەیی تیپەكەی دووپات كردۆته‌وه، ئەگەرچی پۆگبا ناوی لە لیستی یاریزانە بانگھشتكراوەكانە، بەڵام بەھۆی پێكانێكی سوكەوە گومان لە یاریكردنی ناوەرستكارەكەی مانی‌و دەكرێت، ئالیكساندێر لاگازێتیش بەھۆی پێكانەوە بانگھشت نەكراوە.
ھەڵبژاردەی كۆلۆمبیا بۆ ئەم یارییە بانگی ھەریەكە لە خامیس رۆدریگێز و كارلۆس باكاو رادمێل فالكاوی كردووە، كە فالكاوی كاپتن بەھۆی پێكانەوە لە مۆندیالی 2014 دوورخرایەوە، بەڵام خۆزێ بێكرمانی ئارجێنتین و راھێنەری كۆلۆمبیا بانگھشتی فالكاوی كردووتەوەو دووبارە دەیەوێت ببێتەوە كلیلی بردنەوەكانی ھەڵبژاردەكەی.