هێزه‌ر ناوێرت ره‌تيكرده‌وه‌ ئه‌مريكا و توركيا له‌ باره‌ى منبجه‌وه‌ رێككه‌وتبن

ناوێرت: هانی توركیاشمان داوه‌، كه‌ شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ رابگرێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ھێزه‌ر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا، له‌ وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی منبجه‌وه‌، رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ منبج ناكشێنەوە.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياندبوو، ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن له‌ باره‌ى داهاتووى منبجه‌وه‌ گه‌يشتوونه‌ته‌ "تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش" و توركيا داوا له‌ ئه‌مريكا ده‌كات ناوچه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت و هێزه‌كانى له‌ رۆژئاواى فورات بكێشێته‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌، هێزه‌ر ناوێرت، له‌ وه‌ڵامى پرسيارى كوردستان24دا ره‌تيكرده‌وه‌، ئه‌مريكا له‌ منبج بكشێته‌وه‌.

په‌يامنێرى كوردستان24 له‌ ميانى كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى ناوێرتدا پرسيارێكى ئاراسته‌كرد و تێيدا گوتى: ئایا هیچ لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ منبج؟

له‌ وه‌ڵامدا هێزه‌ر ناوێرت گوتى: "ده‌كرێت وشه‌ی جیاواز به‌كاربهێنرێت، رێككه‌وتن، لێكتێگه‌یشتن. من ته‌نیا ئه‌وه‌ ده‌ڵێم، كه‌ گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وامه‌ و كۆتاییان نه‌هاتووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن".

له‌ به‌رامبه‌ردا په‌يامنێرى كوردستان24، پرسيارى كرد، "به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر منبجیشی كرد، هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر به‌مه‌ چییه‌؟"

له‌ وه‌ڵامدا ناوێرت گوتى: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ منبج جێگیركراون و ئه‌وه‌شمان به‌ راشكاوانه‌ به‌ حكومه‌تی توركیا راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاره‌كانمان له‌ منبج و نیگه‌رانییه‌كانیشمان گه‌یاندووه‌ته‌ توركیا  و ئێمه‌ش مافی به‌رگریكردنمان له‌خۆمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مافی ئه‌مریكا و  هاوپه‌یمانه‌كانیشمانه‌ و هانی توركیاشمان داوه‌ كه‌ شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ رابگرێت".

ئ.ر 