رووسيا له‌گه‌ڵ ميليشياكانى به‌ره‌ى ئه‌حرارى شام گه‌يشته رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى، رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى به‌ره‌ى ئه‌حرارى شام گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه خۆيان و ماڵ و منداڵيان له ناوچه‌ى (حرستا)ى غوته‌وه به سه‌لامه‌تى ده‌رباز بن و بچنه ئيدلب.
ناوه‌نديى رووسيايى بۆ ئاشته‌وايى سووريا، رايگه‌ياند، له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات، شاندى رووسى و ميليشياكانى ئه‌حرارى شام، گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
دوێنێ، پێنجشه‌ممه 23ى ئازار/ مارسى 2018، 1895 چه‌كدارى ئه‌حرارى شام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانيان (حرستا)ى غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتيان له نزيك ديمه‌شق به‌جێهێشت و روويانكرده سنوورى پارێزگاى ئيدلب.
هه‌ريه‌ك له سوپاى سووريا و رووسيا سه‌رپه‌رشتى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكارانه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر