كه‌جه‌كه: له شنگال ده‌كشێينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
کۆما جڤاکى کوردستان (که‌جه‌که)، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رایگه‌یاند، گه‌ریلاکانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، "ئه‌رکى خۆیان به ته‌واوى له شه‌نگال به‌جێهێناوه و ده‌کشێنه‌وه".
که‌مێک پێش ئێستا که‌جه‌که به‌ياننامه‌يه‌كى له‌سه‌ر بوونى گه‌ریلاکانى په‌که‌که له شه‌نگال بڵاوکرده‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "گه‌ریلاکانى په‌که‌که له شه‌نگال ئه‌رکى خۆیان به ته‌واوى جێبه‌جێکردووه و ده‌کشێنه‌وه".
دواى داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه، ژماره‌يه‌ك هێزى په‌كه‌كه روويانكرده ناوچه‌كه و تێيدا جێ‌گير بوون.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو، ئه‌وان له هێرشه‌كانيان به‌رده‌وام ده‌بن و له شنگاليش ئۆپراسيۆن له دژى په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندينجار حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌كه‌كه‌ى به هۆكارى ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ى شنگال له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
له دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق گه‌ڕانه‌وه ناوچه كوردستانييه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ميليشياكانى حه‌شد و سوپا گه‌ڕانه‌وه شنگال و له ئێستادا ئه‌و ناوچه‌يه به ده‌ست لايه‌نه عێراقييه‌كانه‌وه‌يه.
ئ.ر