به سپۆنسه‌ری كوردستان 24 ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ناشڤیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - ناشڤیل:
به سپۆنسەری کوردستان 24, له رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێككه‌وتی 25ی ئاداری 2018، ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز، له شاری ناشڤیلی ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان، حه‌سه‌ن شه‌ریف و زانیاری به‌رزنجی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگه‌كه‌ش، له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ به كاتی ناشڤیل ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 7ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
ناشڤیل، یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی ره‌وه‌ندی كوردی تێدا ده‌ژیت و زۆرجاریش به كوردستانی بچووك ناوده‌برێت.
ا. م