فه‌یسبووك خزمه‌تی به ئۆباما و تره‌مپ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بردنی زانیاری كه‌سی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كانیان، فه‌یسبووك دووچاری كۆمه‌ڵێك گرفتی یاسایی بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، كۆمپانیای "كامبریج ئه‌نالیتیكا"ی به‌ریتانی، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016 كاری كردووه، زانیاری 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووك خراوه‌ته به‌رده‌ست.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای كامبریج ئه‌نالیتیكا، داتاكانی له ئه‌لێكسانده‌ر كۆگن، وه‌رگرتووه، كه په‌ره‌پێده‌ری ئه‌پی "ئه‌وه ژیانی دیجیتاڵی تۆیه - thisisyourdigitallife" وه‌رگرتووه، به پشتبه‌ستن به‌و داتا كۆكراوانه، توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌نگده‌ران كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێكلامانه‌ی بۆیان ره‌وانه كراوه‌وه و تایبه‌ت بووه به‌و بواره‌ی گرنگییان پێداوه.
رۆژی هه‌ینی 23ی مارس، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی له زاری شاره‌زایانه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌كارهێنانی زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، شتێكی نوێ نییه و پرۆسه‌كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م خوولی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2008 ده‌ستیپێكردووه.
ئاژانسه هه‌واڵییه فه‌ره‌نسییه‌كه، ئه‌وه‌شی باس كردووه، ئه‌و كاره له ساڵی 2012 زیاتر ده‌ركه‌وت.
شیراگ شاه، مامۆستای زانكۆی رۆجێرزی له ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مه‌ریكی و توێژه‌ر له‌و بواره، رایگه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆكرابوونه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌ست سیناتۆری گه‌نج، ئۆباما، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و بنیاتنانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه.
ڤیكتۆریا فارار مایه‌رز، مامۆستای كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان، له زانكۆی سازه‌رن میتۆدیستی تێكساس، رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه دیموكراته‌كه، داتاكانی بۆ جووڵاندنی ئه‌وانه به‌كارهێناوه كه له ساڵی 2008 ده‌نگیان به ئۆباما داوه، به‌ڵام له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره، دوودڵ بوونه.
وه‌ك مایه‌رز باسی ده‌كات، رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ی داتاكان، به "بازاڕكردنی بچووك"، یاخود "به ئامانجگرتنی بچووك" ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی دیاریكردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌بێته هانده‌ر و پاڵنه‌ر بۆ ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌به‌ست له‌و كاره، گۆڕینی رای ده‌نگده‌ر نییه، به‌ڵكو هاندانیانه بۆ چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، به‌و پێیه‌ی پڕبوونه‌وه‌ی هه‌ر بنكه‌یه‌ك، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری پارێزگاران، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، ره‌خنه‌یان له میدیاكان گرتووه كه هه‌وڵی باس كردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن وه‌ك سكانداڵ و ئابڕووچوونێك و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌و میدیایانه‌ی ئێستا ئه‌و ره‌خنانه ده‌گرن، له باره‌ی ستراتیژیه‌تی دیجیتاڵی ئۆباما رایانگه‌یاند، پرۆسه‌كه‌ی گونجاوه، هه‌رچه‌نده هه‌مان ئامراز و شێواز بووه كه به‌كارییان هێناوه.
مایكڵ سایمن، سه‌رۆكی به‌شی شیكردنه‌وه‌ی داتاكان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی باراك ئۆباما له ساڵی 2008، گوتی: "به پێچه‌وانه‌ی كامبریج ئه‌نالیتیكا، داتای تایبه‌تی به‌كارهێنه‌رانمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نه‌بردووه".
پرسی بردنی زانیاری كه‌سی 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر به بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كانییان، له‌لایه‌ن كۆمپانیای كامبریج ئه‌نالیتیكا، كه كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه زانیارییه‌كانییان پێدراوه، بووه‌ته باسێكی گه‌رمی میدیاكانی جیهان و به‌و هۆیه‌وه فه‌یسبووكیش، زیانی زیاتر له 9 ملیار دۆلاری لێكه‌وتووه.
بڕیاره كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش، بانگهێشتی مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌ی خۆی له‌به‌رده‌م ئه‌نداماندا پێشكه‌ش بكات، به‌تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی كه ده‌گوترێت كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی بی بی سی، ئیلۆن مه‌سك، دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو كۆمپانیای سپه‌یس ئیكس و تێسلا، په‌یجه فه‌رمییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داخست.
سه‌رچاوه: هه‌فت پۆست
ا. م