رۆژنامه‌يه‌كى ئيسرائيل: ئێران له سووريا شێوازێكى نوێ په‌يڕه‌وده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى تايمز ئۆف ئيسرائيل، بڵاويكرده‌وه، ئێران له سووريا شێوازێكى نوێ په‌يڕه‌و ده‌كات و خه‌ريكى دانانى بنكه و سه‌ربازگه‌ى تايبه‌ت به خۆيه‌تى له خاكى سووريادا.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: دواى ئه‌وه‌ى له مانگى شوباتى رابردوودا فڕۆكه‌كانى ئيسرائيل، ژماره‌يه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازى ئێرانيان له سووريا كرده ئامانج، له ئێستادا هێزه ئێرانييه‌كان خه‌ريكن سه‌ربازگه و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى تۆكمه له نزيك سه‌ربازگه و بنكه‌كانى رووسيا دابمه‌زرێنن.
رۆژنامه‌كه، باسى له‌وه‌شكردووه، كاركردن له‌و بنكانه تا راده‌يه‌كى زۆر به نهێنى ده‌كرێت و له هه‌ندێك كاتيشدا له ژێر پاساوى ئاوه‌دانكردنه‌وه و درووستكردنى خانووبه‌ره كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له راستيدا ئه‌وانه بنكه و حه‌شارگه‌ى ئێرانييه‌كانه.
تايمز ئۆف ئيسرائيل، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، به هۆى نزيكى بنكه ئێرانييه‌كان له سوپاى رووسياوه، فڕۆكه ئيسرائيلييه‌كان ناتوانن بيانكه‌نه ئامانج.
ئ.ر