دوو گه‌وره كۆمپانیا په‌یجه‌كانییان له فه‌یسبووك داده‌خه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌نی كۆمپانیاكانی تێسلای ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و سپه‌یس ئێكسی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌كان له بۆشایی ئاسمان، په‌یجه فه‌رمییه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داخست.
ئیلۆن مه‌سك، كه خاوه‌ن نازناوی خاوه‌ن داهێنه‌رترین مێشكه له‌م ساڵانه‌ی دوایی، به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی سڕینه‌وه‌ی فه‌یسبووك كردووه، كه دوای ئاشكرابوونی بردنی زانیاری كه‌سی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، كۆمپانیای فه‌یسبووك، زانیاری كه‌سی و تایبه‌تی 50 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری داوه‌ته كۆمپانیای كامبریج ئه‌نالیتیكای به‌ریتانی، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ هه‌بووه و به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، له‌و رێگه‌یه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گه‌وره بازرگانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكیش، ئێستا هیچ په‌یجێكی كۆمپانیاكانی ئیلۆن مه‌سك، وه‌كو تێسلا و سپه‌یس ئێكس، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نه‌ماون، پێشتریش ئه‌و داهێنه‌ره له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو په‌یجه‌كان دابخات.
پێشتر به‌هۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كێك بۆ بۆشایی ئاسمان له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن كۆمپانیای سپه‌یس ئێكسی مه‌سك، مانگێكی ده‌ستكردی فه‌یسبووك له بۆشایی ئاسمان تێكشكا، كه پلانی هه‌بوو به‌كاریبهێنێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیلۆن مه‌سك و مارك زوكه‌ربێرگ تێكچووه.
ئه‌وكات مارك له‌سه‌ر فه‌یسبووك نووسی: "من لێره‌م له ئه‌فریقا، هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌م كه ئه‌و مانگه ده‌ستكرده له‌لایه‌ن هه‌ڵه‌یه‌كی سپه‌یس ئێكس تێكشكا، كه ده‌كرا له رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به بازرگانان و خه‌ڵكی دیكه‌ش بكه‌ین له ته‌واوی كیشوه‌ره‌كه".
ساڵی دواتر مه‌سك وه‌ڵامی ماركی دایه‌وه و له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نووسی: "تێگه‌یشتنی زوكه‌ربێرگ بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد، سنوورداره".
سه‌رچاوه: العربیة
ا. م