به‌م سیدییه هه‌ڕه‌شه له تره‌مپ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
پارێزه‌ری ستۆرمی دانیێلز، ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی فیلمه پۆرنه‌كان، ئاشكرایكرد، ئه‌و ئه‌كته‌ره زانیاری نوێ له باره‌ی په‌یوه‌ندی سێكسییان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات.
مایكل ئه‌ڤیناتی، پارێزه‌ری ئه‌و ئه‌كته‌ره، وێنه‌ی سیدییه‌كی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌زار وشه بێت، ئه‌و وێنه‌یه یه‌كسانه به چه‌ند وشه؟"، تا ئێستاش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سیدییه ئاشكرا نه‌كراوه و نازانرێت چی تێدایه.
ئه‌و پارێزه‌ره له تویته‌كه‌یدا، هاشتاگی "60minutes#" له‌گه‌ڵ نووسیوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی 60 خووله‌كی كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی، كه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ پۆرنستاره‌كه ئه‌نجامداوه و تێیدا زانیارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
ماوه‌ی دوو مانگه كه‌یسی دانیێلز له‌گه‌ڵ تره‌مپ، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه، به تایبه‌تیش له دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" پرسی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه‌ی ئاشكرا كرد، له‌گه‌ڵ پێدانی 130 هه‌زار دۆلار به ئه‌كته‌ره‌كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، له به‌رامبه‌ر بیده‌نگبوون و داخستنی بابه‌ته‌كه.
If “a picture is worth a thousand words,” how many words is this worth?????#60minutes #pleasedenyit #basta pic.twitter.com/eCkU0JBZaR
— Michael Avenatti (@MichaelAvenatti) March 23, 2018
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندی به گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی سێكی نییه وه‌كو حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی پێشوو، كه تره‌مپیان به‌و كاره تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵكو به ناوبانگ و رێسا ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه هه‌یه، له ساڵانی 2006 و 2007 ئه‌و پۆرنستاره له‌گه‌ڵ تره‌مپ له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی نیویۆرك به‌یه‌كه‌وه بوونه، كه تازه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میلانیا كردووه و بایرنی كوڕیان تازه له دایكبووه.
له‌لای خۆیه‌وه تره‌مپ، به توندی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ پۆرنستاره‌كه 39 ساڵییه ره‌تده‌كاته‌وه، دانیێلزیش ئاماده‌یه له به‌رامبه‌ر ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان، 130 هه‌زار دۆلاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.
ا. م