ئالبا باسی چۆنیه‌تی راگرتنی مێسی ده‌كات
پێش یارییه دۆستانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێوان ئیسپانیا و ئارجێنتینا، جۆردی ئالبا له باره‌ی راگرتنی مێسی هاته ده‌نگ و یاریزانێكی تانگۆش رێگه‌یه‌ك بۆ شكستهێنان به ئیسپانیا ده‌خاته‌ڕوو.
پێش 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئارجێنتینا و ئیسپانیا یارییه‌كی دیكه‌ی دۆستانه‌یان كرد بوو، كه تێیدا تانگۆ به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به ماتادۆره‌كان هێنا بوو، گۆڵی یه‌كه‌می ئارجێنتینا له لایه‌ن لیۆنێل مێسی تۆمار كرا بوو.
جۆردی ئالبا یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پێش یارییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات راگرتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی جیاوازی وه‌كو لیۆ مێسی ئه‌سته‌مه.
ئالبا گوتیشی: كاتێك له یانه‌ی ڤالێنسیاش بووم كاتێك به‌ره‌نگاری مێسی ده‌بوومه‌وه تووشی زه‌حمه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌هاتم، چونكه مێسی جیاوازه له هه‌مووان.
ئالبا ده‌شڵێت: باشترین رێگه بۆ راگرتنی، یاریكردنه له نزیك مێسی و فشاردروستكردنه له‌سه‌ری.
له به‌رامبه‌ردا لوكاس بیلیا به‌رگریكار و ناوه‌راستكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێت: هێزی ئه‌و یانه هه‌ڵبژارده‌یه له ناوه‌راسته، ئێمه ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی ناوه‌راست له چنگی ئیسپانیا ده‌ربێنین، ده‌توانین له یارییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بین.