به وێنه... خێراترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا
لرۆی سانی ناوه‌راستكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به خێراترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا، پۆڵ پۆگبا به دووه‌م خێراترین یاریزانی خوله‌كه هه‌ڵبژێر درا.
پێگه‌ی فه‌رمی پرێمه‌رلیگ، لیستی خێراترین یاریزانه‌كانی خوله‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، تێیدا لێرۆی سانی به خێراترین ده‌ستنیشان كرد، خێرایی ئه‌و یاریزانه‌ی به (35.48) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا پێوانه كردووه.
پۆڵ پۆگبا، ناوه‌راستكاری فره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌م وه‌رزه دووه‌م خێراترین یاریزانی پرێمه‌رلیگه، به‌و پێیه‌ی زۆرترین مه‌وادی له نێو یاریگه بڕیوه، هه‌رچه‌نده پۆگبا ئه‌م وه‌رزه وه‌ك یاریزانێكی ونبووی لێ هاتووه و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نییه، به‌ڵام له نێو یاریگه زۆرترین جوله‌ی كردووه، خێرایی پۆگبا به 34.68 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا مه‌زه‌نده كراوه.
مو‌سا سیسۆكۆ، ناوه‌راستكاری فره‌نسی یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی به سێیه‌م خێراترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كراوه، خێراییه‌كه‌ی سیسۆكۆ به 35.33 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك هه‌ژمار كراوه.
سه‌یدۆ مانی یاریزانی سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به چواره‌م خێراترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كراوه، به‌وپێیه‌ی خێراییه‌كه‌ی به 34.29 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك مه‌زه‌نده كراوه.