بێكهام نهێنی سه‌ركه‌وتنی خۆی ئاشكرا ده‌كات
دێڤید بێكهام ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئینگڵاند له جاكارتای پایته‌ختی ئێندۆنیسیا به‌شداری له مه‌راسیمێكی خێرخوازی كرد.
ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند له مه‌راسیمێكی خێرخوازیدا كرد كه ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته بۆ درووستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی تۆپی پێی له ئێندۆنیسیا.
بێكهام له‌میانی ئاماده‌بوونی له مه‌راسیمه‌كه هیوا به منداڵان ده‌به‌خشێت و باسی له چیرۆكی منداڵی خۆی ده‌كات كه چۆن به‌ربه‌سته‌كانی تێپه‌ڕاندووه، وابڕیاریشه بێكهام له یارییه‌كی دۆستانه‌ی خێرخوازیدا له جاكارتا به‌شداری بكات.
بێكهام به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نم دوازده ساڵان بووم ده‌مگوت مه‌حاڵه بتوانم یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند بكه‌م، زۆربه‌یان به‌بێ هیوایی سه‌یری منیان ده‌كرد، له ئه‌كادیمیا ده‌رباره‌ی من ده‌یان گوت بچووكه و توانای جه‌سته‌یی لاوازه، به‌ڵام ئێستا دوای 30 ساڵ پێیان ده‌ڵێم كه پێشتر درێسی مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید، پاریس سانجێرمان و ئه‌یسی میلانم پۆشی و توانیم 115 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م ئه‌نجام بده‌م و سه‌ركردایه‌تی ئینگڵاندم كرد، سێ جار له جامی جیهانی یاریم كرد و چه‌ندان نازناویشم له چاره‌نووسم برده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین و هیچ كاتێك بێ هیوا نه‌بین، پێویسته یاری تۆپی پێ بكه‌ین.