عه‌بادی: عێراق له ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران لایه‌نگیری ناكات
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "عێراق له ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا نابێته لایه‌نگیری هیچ لایه‌نێك و وڵاته‌كه‌مان له‌و ناكۆكیانه به‌دوور ده‌گرین، ئه‌وه‌ی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه، كه هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له واشنتۆن و تاران بپارێزێت، چونكه ئه‌مه باشترین سیاسه‌ته كه له‌م دۆسییه‌دا خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌غدا ده‌كات".
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له گوته‌یه‌كدا له كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی وزه‌ی عێراقدا هاتوون، كه به به‌شداری محه‌مه‌د باركیندۆ، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك و چه‌ند به‌رپرسێكی جیهانی بواری وزه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان كرده‌وه.
له به‌شێكی گوته‌كه‌یدا عه‌بادی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی و نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ته‌واوی كێلگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
H.B