دوو رفێندراوی دیكه‌ی ده‌ستی داعش رزگاركران
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوانی ده‌ستی داعش ئاشكرای ده‌كات، دوو كه‌سی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه ئازادكران.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی کاروباری رفێندراوان لە دهۆك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاشكرای كرد، توانراوه دوو كه‌سی خه‌ڵكی شنگال، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش رفێندرابوون رزگاربكرێن.
به گوێره‌ی وێبسایتی "شفق نیوز"، قائیدی له باره‌ی ناسنامه‌ی دوو رزگاركراوه‌كان رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌وان به‌ناوی (س) خه‌ڵكی گوندی كۆچۆیه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه، ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی (خ) و خه‌ڵكی گر عوزێره و 17 ساڵه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری دیكه له باره‌ی ناسنامه‌یان بخاته‌ڕوو.
بەرپرسی کاروباری رفێندراوان ورده‌كاری زیاتری پرۆسه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و ئاماژه‌ی به‌و شوێنه نه‌كردووه كه دوو كه‌سه‌كه‌ی تێدا ئازادكراوه.
رۆژی 3ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، دوای ئه‌وه‌ی مووسڵ‌یان له‌ژێر ده‌ستی سوپای عێراق ده‌رهێنا، په‌لاماری شنگال و ده‌وروبه‌ریاندا و كوردانی ئێزدییان له‌ناوچه‌كه كۆمه‌ڵكوژ كرد و به هه‌زاران كچ و ژنیان رفاند.
ا. م