زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان- دهۆك تواناكانی لە لەندەن دەخاتەروو
K24 - ھەولێر
به سپۆنسه‌ری زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك و به هاوكاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له له‌نده‌ن و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندنگا عه‌ره‌بییه‌كان، له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆنفراسێك، بۆ گۆڕینه‌وه‌ی تواناكان و هاوكاری قوتابیان بەڕێوەچوو.
چۆنییه‌تی گه‌شه‌پێدان و هاوكاری قوتابیان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانسی لاوان و تواناكانیان بوو، كۆنفرانسه‌كه بریتی بوو له چه‌ندین پانێل، كە تێیاندا به‌شداربووان باسیان لە پێشڤەچوون و پەرەدان بە توانای لاوان و قوتابیان دەكرد. زه‌ینه‌ب عه‌لی كه‌مال، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌ته‌كانی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان- دهۆك، كە یەكێك بوو لە رێكخەری كۆنفرانسەكە و بەشداربووی پانێلەكان، بە كوردستان24 راگەیاند: "وەك زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان- دهۆك، ویستمان توانا و چالاكییەكانمان لەو كۆنفرانسە بخەینەڕوو، ھەروەھا ئامادەبووان بە كار و بەشەكانی زانكۆكەمان ئاشنا بكەین".
ساڵح ته‌میمی، باڵیۆزی عێراق له به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به سوودی كۆنفرانسێكی زانستی و گۆڕینه‌وه‌ی تواناكانی قوتابیانی عێراقیدا و بە كوردستان24 گوت: "خوێندكارانی قۆناخەكانی ماستەر و دكتۆرا و بەكالۆریوس، نوێنەرایەتی زۆرینەی توێژی گەنجان دەكەن، كە توانای و لێھاتووی باشیان ھەیە و پێویستە پشتیوانیان لێ بكرێت".
گوتیشی: "زانكۆی ئه‌مریكی- كوردستان له دهۆك، زانكۆیەكی سەردەمی و پێشكەوتووە، گرنگی بە توانای گەنجان دەدات، بۆیە پێمان باشبوو كە سپۆنسەری كۆنفرانسەكە بكات".
ھ.م