شه‌مه‌نده‌فه‌ره سه‌وزه‌كه‌ی كیم میدیای جیهان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تا چه‌ند رۆژێك میدیای جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكرد، تا نه‌گه‌یشته جێگه هه‌ر یه‌كه و قسه‌یه‌كی ده‌كرد، زۆرینه ده‌یانزانی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره كه‌سێكی گرنگی تێدایه، به‌ڵام بۆیان پشتڕاست نه‌ده‌بووه‌وه‌و هه‌ر یه‌كه و چیرۆكێكی ده‌گێرایه‌وه.
رۆژی 27/3/2018 شه‌مه‌نده‌فه‌رێك به‌ره‌و پایته‌ختی چین كه‌وته رێگا و پێشبینی ده‌كرێت شاندێكی پایه بڵندی كۆریای باكووری تێدا بێت، سه‌ردانێكی له‌ناكاوه‌و هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی ده‌ڵێن: "ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ئه‌و گه‌نجه یاخییه‌ی تێدایه كه خۆی و وڵاته‌كه‌ی له جیهان دابڕیووه‌و یه‌كه‌مجاره ده‌یه‌وێت سنووری وڵاته پڕ بالیستییه‌كه ببڕێ.
شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی سه‌وز و زه‌رد، رۆژی دووشه‌ممه بینرا و كۆمه‌ڵێك پێشبینی و لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆ " Beijing" (په‌كین)ـی پایته‌ختی چین وه‌ك یه‌كه‌م گه‌شتی گه‌نجه یاخییه دڵ نه‌رمبووه‌كه بۆ دیداری شی جین بینگ، سه‌رۆكی چینی میللی كه تا ماوه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی بێت، ئه‌وه‌ش پێش دیداره مێژووییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی كیم جۆنگ ئونه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری كۆریای باشوور و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه كه‌ناڵی نیپۆنی ژاپۆنی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ره ره‌نگ سه‌وزه زه‌یتوونییه‌ی هێڵی زه‌ردی پێوه‌یه، له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره ده‌چێت كه پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2011 كۆچی دوایی بكات، كیم جۆنگ ئێلی باوكی كیم پێی چوو بۆ چین.
ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆی ژاپۆنیش خۆی له پرس و باسی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكوور نه‌بواردووه‌و ده‌ڵێت: "شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه تایبه‌ته و به‌رپرسێكی پایه بڵندی كۆریای باكووری له ناودایه و له‌وانه‌یه خودی كیم جۆنگ ئون بێت. شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له شاری داندۆنگ له سنووری باكووری رۆژهه‌ڵات بینراوه. كه‌ناڵی نیپۆنی ژاپۆنیش گرته‌یه‌كی ساتی گه‌یشتنی شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ پایته‌خت بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مریكاش خۆی به باسی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه سه‌رقاڵ كردووه‌و له رێگای 3 سه‌رچاوه‌ی نزیكی سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌وه زانیوویه‌تی، ئه‌و پایه بڵنده خودی كیم جۆنگ ئونه و به سه‌ردانێكی نافه‌رمی به‌ره‌و پایته‌ختی چینی میللی ده‌ڕوات. هه‌ر چه‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه نه‌گوتووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی "چۆسۆن ئیلبۆی كۆریای باشوور" له به‌رپرسێكی دیاری هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌یه‌وه كه ناوه‌كه‌ی نه‌نوسیووه زانیوویه‌تی، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كیمی له‌ناودایه و له چین بووه‌و به‌ره‌و كۆریای باكوور ده‌گه‌ڕێته‌وه".
رۆژنامه‌ی هانكیوره‌ی راستڕه‌وه‌كانی كۆریای باشوور بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دایه و بۆ دیداری سه‌رۆكی چین ده‌چێت، به‌ڵام بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناوی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌هێناوه‌و ته‌نها پێشبینی كردووه كیم له‌وانه‌یه به‌ره‌و چین بڕوات.
هه‌ر یه‌كه و قسه‌یه‌ك ده‌كات، ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی چین گوتوویانه، دوو به‌رپرسی پایه بڵندی كۆریای باكوور سه‌ردانی چین ده‌كه‌ن، به‌ڵام نازانین به دیاریكراوی كێن.
چینگ ژیا‌و، مامۆستا له كۆلێژی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی رینمن له پایته‌ختی چین ده‌ڵێت "كیم جۆنگ ئون ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر رێگای باوباپیرانی بڕوات كه به‌وه ناسراوون له گه‌شته‌كانیاندا شه‌مه‌نده‌فه‌ریان به‌كارهێناوه، ئه‌وه نه‌ریتێكی ناسراوه له‌وكاته‌وه‌ی كیم ئێل سونگ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتبوو، باپیری كیم كه یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی كۆریای باكووره پاش ساڵی 1948و دامه‌زراندنی وڵات. كیم ئێل سونگیش ساڵی 1982 كاتێك یه‌كه‌مجار سه‌ردانی چینی كرد، هه‌ر به شه‌مه‌نده‌فه‌ر هات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كیم له‌سه‌ر رێگه‌ی ئه‌وان ده‌ڕوات، باوكی 6 شه‌مه‌نده‌فه‌ری نایاب و دانسقه‌ی هه‌بووه، له‌ناو كۆریاش به‌كاری ده‌هێنان و له 20 وێستگه راده‌وه‌ستا كه به‌تایبه‌ت بۆ پشوودانی خۆی درووستیكردبوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی چۆسۆن ئیلبۆی كۆریای باشوور ساڵی 2009 ئاشكرایكردبوو.
به‌ڵام سه‌رۆك كیم جۆنگ ئێل، كه به فڕۆكه گه‌شتی نه‌ده‌كرد، كاتێك هاته چین هه‌ر به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی ناوازه و سه‌رنجڕاكێش هات، به‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یش چووه رووسیا و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات. دواجار به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ساڵی 2011 له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ردا مرد.
بۆیه پێده‌چێت كیم جۆنگ ئون یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی باوكی به‌كارهێنا بێت.
رۆژنامه‌ی چۆسۆن ئیلبۆ ده‌ڵێت: "له‌ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌دا سیستمی ته‌له‌فۆن هه‌یه له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرد كار ده‌كات و شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و هۆڵی كۆبوونه‌وه‌و ژووری نووستن و پێشوازی هه‌یه، به‌ڵام خێرایی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له كاتژمێرێكدا ته‌نها 60 كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆن.
چینگ ژیا‌و ده‌ڵێت، هه‌رچی ورده‌كاری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه باسكراوه، به‌ته‌واوی له سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئێلی باوكی ده‌چێت، هه‌ر دوو گه‌شته‌كه به شه‌مه‌نده‌فه‌ره سه‌وزه‌كه كراوه، هه‌ر دوو سه‌ردانه‌كه له‌ناكاو بووه‌و پێشتر هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌وه نه‌دركێنراوه، میدیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌مجار ئاشكرایان كردووه‌و بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و ورده‌كاریانه‌یش واتای ئه‌وه‌یه پایه بڵنده‌كه‌ی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، خودی كیم جۆنگ ئون بووه".
تا ئه‌وه‌ی دواجار ئاژانسی فه‌رمی شینهوای چینی رایگه‌یاند: "كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به سه‌ردانێكی نافه‌رمی گه‌یشتووه‌ته چین" و ماوه‌ی 3 رۆژ له‌ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا بووه.