چین وشه‌كانی "قه‌ڵه‌و، منداڵ و به‌راز" له پاڵ ناوی كیم لاده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
ماتۆڕه‌كانی گه‌ڕان و سێرچ له چین، وشه‌كانی "قه‌ڵه‌و و به‌راز" له پاڵ ناوی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور لاده‌بات.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش له په‌یوه‌ندی نێوان چین و كۆریای باكوور، له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون دێت بۆ ئه‌و وڵاته، كه به یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وێبسایتی "China Digital Times" بڵاویكردووه‌ته‌وه، وێبسایته چینییه‌كان، ناسناو و وه‌سفه نه‌رێنییه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكووریا له ماتۆره‌كانی گه‌ڕان لابردووه، كه پێشتر له پاڵی ناوی كیم به‌كارده‌هێنران.
كارمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا زۆر به سه‌ختی ده‌توانرێت به به‌كارهێنانی وشه‌كانی "قه‌ڵه‌و، منداڵ و به‌راز" له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به دوای ناوی سه‌رۆكی كۆریای باكووردا سێرچ و گه‌ڕان بكه‌ی.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كیم له 25-28ی ئاداری بۆ وڵات چین، هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته جارێكی دیكه ئه‌و وه‌سفانه‌یان له پاڵ ناوی سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌كارهێنا، به‌ڵام ئه‌مجاره حكوومه‌تی چین، ئه‌و وه‌سفانه‌ی له ماتۆڕه‌كانی گه‌ڕان و سێرچ لاداوه.
چین تاكه وڵاتی جیهانه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور مابێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی بیجینگ پاڵپشتی له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات بۆ داماڵینی چه‌كی ناووكی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ نه‌پچڕاندووه.
سه‌رچاوه: RT
ا. م