فوئاد حوسێن: كوردستان رووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین هێرش بووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به درێژایی 6 مانگی رابردوو رووبه‌ڕووی توندترین و دڕنده‌ترین هێرش بووه‌ته‌وه و، ئامانج له‌و هێرشانه بۆ سڕینه‌وه‌ی كیان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها پێشبینیشی كرد، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا، كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم 10 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ده‌ست بدات.
ئه‌م قسانه‌ی فوئاد حوسێن له كۆنگره‌ی "كورد دوای داعش" هاتوون، كه ئێستا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت و گوتی: "ماوه‌ی 6 مانگه دڕنده‌ترین هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌شه‌وه فشاره‌كان له‌سه‌رمان زیاد بوونه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانین له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بین، وڵاتانیش ناتوانن په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه بكه‌ن".
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه: "ئامانج له‌و فشاره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییانه، بۆ شكستپێهێنانی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و حكوومه‌ته له كوردستان"، گوتیشی: "وێڕای ئه‌و هه‌موو كۆسپانه‌ش هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی ئه‌و قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنێت، كه دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلولی رابردوو به‌رۆكی كوردستانی گرتبوو، كه زیاتر له 93%ی خه‌ڵكی كوردستان پشتگیری‌یان لێ‌كرد".
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا دانوستان و گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌رده‌وامن".
سه‌باره‌ت به دۆخی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش، حوسێن پێشبینی له‌ده‌ستدانی به‌لایه‌نی كه‌م 10 كورسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌و ناوچانه كرد، كه بڕیاره له ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌های ئه‌و زیانانه‌ی كه‌مكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه: "له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا كورد به ده‌یان كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و قه‌باره و هێزی كاریگه‌ری كه سه‌نگی خۆی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا له‌ده‌ست نه‌دات".
H.B