دوايين زانياری له بارهی پشكنین و چارەسەری دیار رەحمان
ماوهی زیاتر له 2 مانگه ئەستێرەی تۆپی پێ ھەولێر و کوردستان، کە ناسراوە بە دیۆ تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن و ترسناك بووه، بۆ چارەیسەریەکەشی کەسێکی ناوداری شاری ھەولێر کە یاریزانێکی کۆنی تۆپی پێیە بەناوی شوان بەکر خەرجی چارەسەری ئەم یاریزانەی گرتۆته ئهستۆ و بۆ چارهسهرییهكهشی بهرهو وڵاتی لوبنان یاوهری كردووه.
یەکێک لە ھاوسەفەرەکانی ئەم یاریزانە ئەمڕۆ ھەینی 30 ئاداری 2018 به كوردستان24ـی راگهیاند كه لە ئێستادا دیار لە نەخۆشخانەیەکی گەورەی ئەمریکییه لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و بە شێوەیەکی ورد پشکنینی گشتی بۆ ئەنجام دراوە، دواتر ئەم پشکنینانە ڕەوانەی وڵاتی ئەمریکا دەکرێن, تا لەوێوە بە شێوەیەکی دروست جۆری نەخۆشیەکهی دیاری بکرێت و ئینجا چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
بڕیاریش رۆژی یەکشەمهی داھاتوو دیار رەحمان بهرهو شاری ھەولێر بگهڕێتهوه، چونکە پزیشکەکان پێیان راگەیاندووە, ئەنجامی پشکنینەکانی دوای 15 رۆژی دیکە وهردهگرێتهوه، ئەو کات جارێکی تر دیۆ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ شاری بەیروت چارەسەری یەکجارەکی وەردەگرێت.
ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەستێرەکەی ھەولێر, ھەوڵیدا گەشتی وڵاتانی ئەوروپی بکات, بەڵام بەھۆی وەرنەگرتنی ڤیزا، نەیتوانی ئەم رێگایە بگرێتە بەر، دیار تاکە یاریزانی کوردستانە 5 جار ناسناوی خولی نایابی کوردستانی بۆ یانەکانی ھەولێر و بروسک بەدەستھێناوە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم