داعش موقته‌دا سه‌در ناچار ده‌كات سه‌رایای سه‌لام له داقووق و خورماتوو بڵاوبكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/3/2018 حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لام كه میلیشیایه‌كی چه‌كداریی سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره، له ناوچه‌كانی نێوان خورماتوو و داقووق تا ده‌گاته شاره‌دیی ئامرلی، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا هه‌ن، بڵاوده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "تا ئێستا چاره‌نووسی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه دیار نییه كه له ماوه‌كانی رابردوو به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك - به‌غدا كوژرابوون و هێشتا به‌نادیاری ماونه‌ته‌وه".
زاملی ده‌ڵێت: "بوونی هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لام له سنووری ئامرلی و ده‌وروبه‌ری خورماتوو و چیای مه‌فتول، بۆ پاراستنی رێگای نێوان خورماتوو و داقووقه تا ده‌گاته ناوچه‌ی عوزێم".
ئێستا هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیان له‌و ناوچانه‌دا له دژی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكردووه كه ماوه‌یه‌كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی سڤیلیان كوشتووه، به‌گووته‌ی زاملی، هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لام به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در دێنه ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی پۆلیسی فیدراڵی و هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و سوپای عیراقی بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌در داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، چاودێری پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی داعش بكه‌ن و رێگه نه‌درێت بڵاوه بكه‌ن و ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك - به‌غدا.
په‌یوه‌ست به‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووستبووه، لیوا مەردان چاوشین، فەرماندەی میحوەری قەرەتەپەی هێزی پێشمەرگە بە کوردستان24 ی راگەیاند، داعش لە قۆناخی دووەمی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونییەتی لەو ناوچانەی پێشتر لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە پارێزگاری‌یان لێدەکرا، سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیكه هێزێکی شپرزەن و ناتوانن ئاسایشی ناوچەکانی ژێر دەستیان بپارێزن.
ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا بەهۆی بوونی شارەزایی لە شەڕی دژ بە داعش، تەنیا هێزی پێشمەرگە دەتوانێت ئەو ناوچانە بپارێزێت.
به‌رپرسانی عێراقیش ئه‌و ره‌وشه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه كه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و دوو چه‌كداری سه‌رایای سه‌لام له‌و ناوچانه‌دا كوژراوون و هێشتا ته‌رمه‌كانیشیان ده‌ست كه‌سوكاریان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌و پێویسته ته‌رمه‌كانیان بدۆزرێته‌وه.
زاملی ده‌ڵێت: "له چه‌ند میحوه‌رێكی قه‌زای خورماتوو هه‌ڵمه‌تی راوه‌دوونانی تیرۆریستان به‌ڕێوه ده‌چێت و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقی به‌شدارن.
ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لامیش گوتوویه‌تی: "ئه‌و هێزانه له‌ناو خورماتوو بڵاوناكرێنه‌وه‌و ته‌نها له‌سه‌ر رێگاكان ده‌بن و ئامانجیان هاوكاریكردنی ھێزه ئه‌منییه‌كانه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێشتا ته‌رمی هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه داعش كوشتوونی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا ژماره‌یه‌ك تیرۆریست ده‌ستگیر بكرێن و له رێگای ئه‌وانه‌وه شوێنی ته‌رمه‌كان بدۆزرێته‌وه، چونكه ناوچه‌كه زۆر فراوانه".
به‌ڵام به‌گووتی زاملی، تا ئێستا هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان هیچ چه‌كدارێكی داعشیان ده‌ستگیر نه‌كردووه، به‌ڵام شانه‌ی نوستووی زۆری داعش له‌و ناوچانه‌دا هه‌ن و هیوادارن یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چاوساغی هێزه ئه‌منییه‌كان و له‌و رێگایه‌وه ته‌رمه‌كان بدۆزرێته‌وه".
له ناوڕ‌استی ئه‌م مانگه‌دا، چه‌كدارانی داعش وێنه‌ی 8 ئه‌ندامی هێزه‌كانی عێراقیان بڵاوكرده‌وه كه 6 له‌وان ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی و دوو كه‌سیشیان چه‌كداری سه‌رایای سه‌لام بوون و هه‌ر 8 كه‌سه‌كه‌یان كووشت. پاش ئه‌وه‌ی له بازگه‌یه‌كی وه‌همی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشدا له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك - به‌غدا، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و به‌سه‌ربردنی پشووی پاش ده‌وام ده‌ستگیركرابوون.