پارتی داوای په‌سه‌ند كردنی یاسای چاكسازی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان وێڕانی ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆی له حكوومه‌ت له راگه‌یاندنی سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وتی مووچه، داواش ده‌كات په‌له له په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت به یه‌كجاری نه‌مێنێت.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی فراكسیۆنی پارتی، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وێڕای ده‌ربرینی رێز و ستایش به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێم، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هاوكات داواش ده‌كه‌ن په‌له له په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی قه‌یرانه‌كه نزیكببنه‌وه و سیسته‌می پاشه‌كه‌وتیش به یه‌كجاری نه‌مێنێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"راگه‌یێنراوێك له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌م شێوازه نوێیه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه و ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی وێڕای ده‌ربرینی رێز و ستایشمان به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێم، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
هاوكات، داواكارین كه پاشه‌كه‌وتی مووچه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مێنێت و به زووترین كات حكومه‌ت كاری پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی باری هاوڵاتیان به گشت چین و توێژه‌وه، بگاته باشترین ئاستی خۆی. بۆ به دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، وه‌كو فراكسیۆن، ئاماده‌یی ته‌واو بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ڕاده‌گه‌یێنین.
وه‌كو پره‌نسیپێكی جێگیر، ئێمه هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی، داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت. به په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی دیكه له پرۆسه‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه كه كۆتایی به‌م قه‌یرانه ده‌هێنێت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
٣١ی ئاداری ٢٠١٨"
ا. م