سعوودیه ورده‌كاری سه‌ردانی شازاده‌ی جێ‌نشین بۆ عێراق بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه میدیاكان بڵاویانكردۆته‌وه گوایا محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌دا، كه له سایتی فه‌رمی وه‌زاره‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایا محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین سه‌ردانی عێراق ده‌كات، هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵێك له میدیاكان بڵاوبووه‌ته‌وه و باسی سه‌ردانێكی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌م نزیكانه ده‌كات.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، له چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌قامی شیعی عێراقی ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بن سه‌لمان بۆ عێراق ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدریش لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە سەردانی محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە رایگەیاند، پێویستە عێراق نەبێتە گۆڕه‌پانی ململانێی و بەڕووی دراوسێکانیدا بکرێتەوە.
هەروەها گوتیشی: "پێویستە عێراق لە کێشەی مه‌زهه‌بی رزگار بكرێت و وڵاتان سەردانی بکەن، نەوەک تەنیا سەردانکار بێت".
رێبەری رەوتی سەدر جەختی لەسەر سەربەخۆیی سەروەری عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت سەردانەکان و پێشوازیکردن لە نوێنەرانی وڵاتان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بن.
دوای نزیكه‌ی 3 ده‌یه له پچڕانی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان عێراق و سعوودیه، به‌م دواییانه خه‌ریكه لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته دێته ئاراوه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له مانگی ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، هه‌ریه‌ك له به‌غدا و ریاز ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات راگه‌یاند، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 27 ساڵ بوو راگیرابوون.
H.B