كوردێك وەك باشترین خانمه‌ ھونەرمەندی ساڵ لە بەریتانیا ھەڵبژێردرا

K24 – ھەولێر:

لە ئاھەنگێكدا كە بەبۆنەی سەری ساڵی كوردی و جەژنی نەورۆز لە لەندەی پایتەختی بەریتانیا رێكخرابوو، حەدیس سادق ئەیوبی، كه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی رۆژھەڵاتی كوردستانە بە باشترین ھونەرمەندی ژنی ساڵ لە بەریتانیا ھەڵبژێردرا.

حەدیس سادق ئەیوبی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە: "ئەو ئاھەنگە بۆ چوارەمین ساڵ لەلایەن بەبۆنەی نەورۆز لەلایەن Center for Kurdish Progress و هاوكاری The Kurdish People’s Democratic Assembly of Britain لە پەرلەمانی بەریتانیا رێكخرابوو، لان ئاوستین، نوێنه‌ری حیزبی كرێكاران له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و جه‌ك لۆپرێستی، نوێنه‌ری كۆنسێرڤاتیڤی په‌رله‌مان میوانداری ئه‌م بۆنه‌یه‌ كرابوون، خۆشحاڵم كە وەك باشترین هونه‌رمه‌ندی ژنی ساڵ له‌ به‌ریتانیا ده‌ست نیشانكرام".

حەدیس روونیكردوەتەوە: "لەو بۆنەیەدا سه‌نته‌ری ناوبراو خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌ركه‌وتووترین كورده‌كانی بریتانیا كرد‌، له‌ ساڵی كوردی رابردوودا، جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و پێشكه‌شیانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ به‌ریتانیا له‌ بواره‌كانی بیزنس، هونه‌ر، زانست، ژۆرناڵیسم و سیاسه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگای به‌ریتانیایان كردووه‌، به‌ شانازیه‌وه‌ من یەكێك بووم لەوانەی لە بەشی ھونەری وەك باشترین ھونەرمەندی ژنی ساڵ هه‌ڵبژێردرام".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ھەر یەك لە فه‌لاح مسته‌فا، بەرپرسی فەرمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاروان جه‌مال تاهیر، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەشداریان لە بۆنەكەدا كردبوو، نوێنەری حكوومەتی ھەرێم و جێرێمی كۆربین، نوێنه‌ری ناسراوی پەرله‌مانی به‌ریتانیا، لە دوو وتاری جیادا گرنگی رێكخستنی ئەو جۆرە ئاھەنگانە و دیاركردنی چالاكوانانی رەوەندی كورد لە بوارە جیاوازەكان بە كارێكی گرنگیان زانی.

 

گۆرانی بارانی هونه‌رمه‌ند حه‌دیس ئه‌یوبی