وه‌زیری دارایی: مووچه به سیسته‌می نوێ دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوایان له گه‌نجینه‌كان كردووه لیستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت ئاماده بكه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی قسه‌ی كردووه و پێی راگه‌یاندوون، ئه‌وان به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیسته‌كان ئاماده بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لیستی مووچه به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت، ئاماده‌بن.
رێباز حه‌ملان راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، بڕێك له داهاتی دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده بڕی پاره‌كه له‌بڕی دیاریكراو كه 378 ملیاره، كه‌متره، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌كو به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی بكه‌ن، راشیگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن پاره‌ی به‌غدا كه بڕه‌كه‌ی 317 ملیاره و ئه‌مه‌ریكاش 25 ملیار بنێرێت، كه پێشمه‌رگه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه دابه‌ش بكه‌ن.
هاوكات راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆش كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆیان زیادكراوه، كه بڕه‌كه‌ی 10 ملیار دیناره دابه‌ش بكرێت.
ا. م