سه‌عدی پیره: دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك قسه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه له 12ی ئایار ئه‌نجام ده‌درێت، رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خۆ ئاماده‌كردنی ده‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان كۆبووه‌ته‌وه.
سه‌عدی پیره راشیگه‌یاند، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆی له بارگرژی به دوور ده‌گرێت و وشه‌ی زبر و برینداركردنی به‌رامبه‌ر به‌كارناهێنن، روونیشی كرده‌وه، ئه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراقه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد له چاو پێكهاته‌كانی دیكه كه‌متر ده‌بێت، بۆیه ئه‌و ژماره كه‌مه‌ش به په‌رته‌وازه‌یی بچن دۆخه‌كه باشتر نابێت.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیش رایگه‌یاند، یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه و گۆڕانیش هه‌روه‌ها، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌یكات، شه‌خسییه و ده‌ڵێت ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌كه‌م و كه‌رامه‌تتان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه ده‌تانژیه‌نم و "وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك قسه ده‌كات".
روونیشی كرده‌وه، ده‌بێت پرسیار له‌و كه‌سانه بكرێت كه پێشتر به‌رپرسیارێتی باڵایان هه‌بووه له‌ناو یه‌كێتی و ئه‌زموون كراون، پێی بڵێن ئه‌ی ئه‌و قسه بریقه‌دارانه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ی، بۆ كاتێك له حكوومه‌ت بووی نه‌تده‌كرد.
ا. م