به ڤیدیۆ.. سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئارسێناڵ زنجیره‌یه‌ك رووداوی مێژووی به‌دوای خۆیدا هێنا
له گه‌ڕی 32ـی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به یانه‌ی ستۆك سیتی میوانی هێنا، هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ش 15 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه تۆمار كرا.
له خوله‌كی 15 ئۆبامیانگ به لێدانی سزا شریتی گۆڵه‌كاتی تۆپوه‌شێنه‌كانی بڕی، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 86 گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، دوای 3 خوله‌كی دیكه لاكازێتی دوای دابڕانێكی زۆر گۆڵێكی به لێدانی سزا كرده شیرینی گه‌ڕانه‌وه و چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی.
یانه‌ی ئارسێناڵ به 51 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه، له‌وكاته‌ی یانه‌ی ستۆك سیتی به 27 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی له‌سه‌ره.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئالێكسانده‌ر لاكازێتی بووه یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئارسێناڵ كه له پرێمه‌رلیگ 10 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ ئۆبامیانگ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ دووانه‌ی تۆمار كرد.
ـ ئۆبامیانگ یه‌كه‌مجاره له مێژووی ئارسێناڵ له 6 یاری سه‌ره‌تای 5 گۆڵ ده‌كات.
ـ ئۆبامیانگ یه‌كه‌م یاریزانی گابۆنییه له پرێمه‌رلیگ گۆڵ تۆمار ده‌كات.
ـ یه‌كه‌مجاره له مانگی دێسێمبه‌ری 2012 ئارسێناڵ له یه‌ك یاری 2 گۆڵ به لێدانی پێناڵتی ده‌كات.
ـ بۆ جاری یه‌كه‌مه له دوای 2015، ئارسێناڵ له یارییه‌ك 3 گۆڵ تۆمار بكات و هیچ گۆڵێكی لێ نه‌كرێت.