فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ی برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری برادۆست، ئه‌مرۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌رێمی كوردستان چڕ كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، زۆربه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی گه‌لی خواكوڕك، گه‌لی كورته و موخاری سه‌ر به‌و شاره‌دێیه ئه‌نجامدراون، به‌ڵام وه‌ك رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی و سه‌ختی هێرش و بۆردومانه‌كان، تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانیه‌كانه‌وه نه‌زانراوه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر كردووه و، پێشتریش ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 ی راگه‌یاند، هێزه پیاده‌كانی سوپای توركیا، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك به‌رمیزه، خواكوڕك، كانیه ڕه‌ش و گونده‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه 15 تا 20 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا، گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناتوانن بچنه ناو ره‌ز و باخه‌كانیان.
شاره‌دێی سیده‌كان سه‌نته‌ری ناوچه‌ی برادۆسته و سه‌ر به قه‌زای سۆرانه، ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته سێكوچكه‌ی نێوان باشوور، باكوور و رۆژئاوای كوردستان، كه به سنووری نێوان عێراق و ئێران و توركیا دیاریكراوه. كۆی گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان، ژماره‌یان 115 گونده و خه‌ڵكی زۆربه‌ی گونده‌كان له‌ترسی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان به پاساوی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، گونده‌كانیان چۆڵ كردووه.
H.B