یانه‌كانی سه‌یدسادق و دهۆك له راماڵینی یانه‌كانی پله‌یه‌كی كوردستان به‌رده‌وامن
له گه‌ڕی یازده‌یه‌كی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان یانه‌ی دهۆك به فه‌رمی بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خوله‌كه سه‌ركه‌وت، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به‌هۆی یه‌كسانبوونی له‌م هه‌فته‌یه گه‌یشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو دواخرا، یانه‌ی سه‌یدسادقیش له قۆناخی دووه‌م له راماڵینی یانه‌كانی خوله‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی كفری بووه قوربانی.
كۆیه 1 ـ 1 ئاكرێ
یانه كۆیه درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كان دا له‌نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاكرێ دابه‌ش كرد، كاتێك به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، گۆڵه‌كه‌ی كۆیه له رێگه‌ی حه‌كیم شه‌مسه‌دین تۆمار كرا، گۆڵی ئاكرێش عه‌بدوڵڵا كه‌یفی تۆماری كرد.
دهـۆک 3 ـ 0 گاره
ئه‌م یارییه له دێربی دهۆك به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا یانه‌ی دهۆك به 3 گۆڵی خاوێن شكستی به یانه‌ی گاره‌ی هاوشار و میوانی هێنا، گۆڵه‌كانی دهۆك له لایه‌ن (ئیڤان سلێمان 2 گۆڵ و موئه‌یه‌د عه‌بدولباسیت) تۆمار كران، به‌مه‌ش یانه‌ی دهۆك به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به فه‌رمی بۆ قۆناخی داهاتووی چوارگۆشه‌ی زێڕین سه‌ركه‌وت.
سەیدسادق 1 ـ 0 كفری
یانه‌ی سه‌یدسادق ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی كرده شیرینی بۆ هانده‌رانی، كاتێك به تاكه گۆڵێكی مه‌حموود شاكر یانه‌ی كفری تێك‌شكاند و به 13 خاڵ بۆ پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵكشا.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 1 ـ 1 ئاشتی
له دێربی شاری سلێمانی، پێشمه‌رگه میوانداری ئاشتی هاوشاری كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 20 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه قایتمتر كرد، یانه‌ی ئاشتی كه ئه‌نجامه‌كانی له قۆناخی دووه‌م به‌ره‌و باشترچووه به 10 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ده‌بیندرێت.
دەربەندیخان 3 ـ 1 شەهیدان
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یانه‌ی شه‌هیدانی دراوسێی هێنا، گۆڵه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان (زیا عه‌بدولكه‌ریم 2 گۆڵ) و دیار باقی گۆڵێكی كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن (به‌رهه‌م محه‌مه‌د) تۆمار كرا.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به 16 خاڵ له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت و له گه‌یشتن بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕین نزیك بۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شه‌هیدان ئه‌م وه‌رزه مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره، به‌وپێیه‌ی ته‌نیا 4 خاڵی ئه‌م وه‌رزه كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی جێماوه.
هەڵۆ 1 ـ 1 سۆران
یانه‌ی هه‌ڵۆ ئه‌م وه‌رزه خووی به یه‌كسانبوون گرتووه، ئه‌مجاره‌یان گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ناونیشانی ئه‌نجامی ئه‌م وه‌رزه‌ی نێوان هه‌ڵۆ و سۆران بوو.