بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كان گۆڕان په‌نا بۆ قادری حاجی عه‌لی ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
قادری حاجی عەلی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی به‌لای گۆڕاندا رابكێشێته‌وه كراوه‌ته به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك كه له میدیاكانی سلێمانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نزیكن، قادری حاجی عه‌لی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی گۆڕان ئاشتبكاته‌وه ده‌ستی به كاركردن كردووه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی شار پرێس، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به رۆڵی ئه‌و سه‌ركرده‌ی گۆڕان كردووه‌و نوسیوویه‌تی "پاش ئه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قادری حاجی عه‌لی وه‌ك به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌ویش ده‌ستی به جموجووڵ كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، قادری حاجی عه‌لی به ده‌نگی زۆرینه‌ی جڤاتی نیشتمانی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێسپێردراوه‌و پێیانوایه ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌و بواره‌دا هه‌بێت و پێشتریش ئه‌زموونی هه‌بووه.
یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆی قادری حاجی عه‌لی، ئاشتكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕان به بێ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌كه به‌شداریی ده‌كات، به‌رپرسانی گۆڕان پاڵپشتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی قادری حاجی عه‌لی ده‌كه‌ن كه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئاماده‌ی كردووه.
به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی گۆڕان، ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا درووست بووه، به‌تایبه‌تی ئێستا چه‌ند لیست و قه‌واره‌یه‌كی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی سلێمانی درووست بوون، كه گۆڕان به ناوچه‌ی هه‌ژموونی خۆی ده‌زانێت، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووستبووه كه ئه‌و لیسته نوێیانه له‌سه‌ر حیسابی گۆڕان ده‌نگ بۆ خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له پێگه‌ی پێشووی گۆڕان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له ئێستاشه‌وه كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی ده‌ستیپێنه‌كردووه، هه‌ڵمه‌تی میدیایی ئه‌و لیست و قه‌وارانه بۆ سه‌ر یه‌كتری به روونی هه‌ستی پێده‌كرێت.
جگه له‌وه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌ر له ئێستاوه هه‌ڵمه‌تێكی توندی بانگه‌شه ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌تی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌وباره‌یه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی قادری حاجی عه‌لی كرد و داوای لێ‌كرد "ئەو تێرۆره فکرییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی هه‌یه ڕابگرێت" و ئه‌وی به به‌رپرسی خاوه‌ن بڕیار بۆ راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه ناساندووه.
ئاری هه‌رسین به قادری حاجی عه‌لی ده‌ڵیت: "ئەزانم ئەو دەسەڵاتەت هەیە، بۆیه مەهێڵە بزوتنەوەیەکی ڕیفۆرمیستی وەک گۆڕان ببێتە بڵندگۆی زووڕناژەنی دووبەرەکیەکەی ساڵی 1964".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ییدا، كه له ژێر ناوونیشانی "قسەیەکی سەرڕاست و کوردانە لەگەڵ کاک قادری حاجی عەلی" بڵاویكردبووه‌وه ئه‌وه‌یشی گوتبوو: "ئەو شەڕەی باسی ئەکەم جیاوازە لە هێرش و بانگەشەی سەر شاشەی لاپتۆپی گەنجە بێ‌تاوان و دڵ سافەکانی ئەم وڵاتە. وابزانم هەردوکمان ئەزانین باسی کام شەڕە ئەکەم".
نامه‌كه‌ی ئاری هه‌رسین پێش ئه‌وه‌بوو كه دانانی قادری حاجی عه‌لی وه‌ك به‌رپرسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان ئاشكرا بكرێت.