لە رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن راگەیەندرا

لەبەردەم بینای قایمقامەتی شارەكانیان كۆبوونەوە

K24 - ھەولێر

لە چەند شارێكی رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی داخستنی سنوورەكانی كۆڵبەری لە نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستان مانگرتنی گشتیی راگەیەندرا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ: "ئەمڕۆ سێشەممە دوكانداران و كاسبكارانی شارەکانی جوانڕۆ، مەریوان و سەقز بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەكانی كۆڵبەری لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، مانگرتنیان راگەیاند و لەبەردەم بینای قایمقامەتی شارەكانیان كۆبوونەوە".

پێشتریش چەندین جار خەڵكی ناوچەكانی سەر سنوور لە رۆژھەڵاتی كوردستان، ناڕەزایەتیان دژی داخستنی سنوورەكان دەربڕیووە.

 داخستنی ئەو سنوورانە لە كاتێكدایە كە بژێوی ژیانی بەشێكی زۆر لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە رێگەی سنوورە كۆڵبەرییەكانەوەیە و لە ئێستاشدا بە هەزاران کەس بێکار بوونە و بووەتە هۆی لاوازی بازاڕەكان و کاریگەرییشی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان داناوە.

ھ.م