نرخى قورئانخوێندن له پرسه رۆژانه 75 هه‌زار ديناره

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، نرخی قورئانخوێندنی له پرسه‌كان دیاریكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌ر رۆژێك 75 هه‌زار دیناره و هه‌ر قورئانخوێنێكیش پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "باس"، نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و گله‌ییه زۆره‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له نرخی قورئانخوێندن هه‌بووه له پرسه‌كان، نرخه‌كه‌یان به فه‌رمی دیاریكردووه و بۆ هه‌ر رۆژێك 75 هه‌زار دیناره.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف روونیشی كرده‌وه، نرخه‌كان له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جیاواز بوونه و هه‌ندێك له قورئاخوێنه‌كانیش به ئاره‌زووی خۆیان پاره‌یان وه‌رگرتووه و مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كردووه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل راشیگه‌یاندووه، بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخه‌كه، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكات و نرخێكی دیاریكراوی كراوی بۆ دابنێت.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، لێژنه‌كه بڕی 75 هه‌زار دیناری دیاریكردووه بۆ هه‌ر رۆژێك و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دابینكردنی بڵندگۆ و ئه‌ركی هاتووچۆی قورئانخوێنه‌كه‌ش له‌سه‌ر خۆی ده‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاندووه، هه‌ر قورئانخوێنێك داوای پاره‌ی زیاتر بكات، خاوه‌ن پرسه بۆی هه‌یه له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویستی له به‌رامبه‌ر بگرنه‌به‌ر.
ا. م