توركیا: نابێت په‌كه‌كه له شنگال بمێنێ
K24 - هه‌ولێر:
توركیا جارێكی دیكه باسی شنگال ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستی ئه‌وان روونه و دژی بوونی شه‌ڕڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ن له‌و شوێنه.
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگالی "باكووری عێراق" بمێننه‌وه.
شنگال یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به ناوچه‌ی "جێناكۆك" له ده‌ستووری عێراقدا دانراوه.
كالن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیستانبول رایگه‌یاند، ناتوانن بوونی رێكخراوێكی وه‌ك په‌كه‌كه له شنگال قه‌بووڵ بكه‌ن، كه رێكخراوێكه "له لیستی تیرۆردایه".
كالن روونیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی توركیا ده‌زانێت و له‌لایه‌ن روونه كه بوونی رێكخراوێكی وه‌ك په‌كه‌كه‌یان له‌و شوێنه قه‌بووڵ نییه.
پێشتر توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوشێوه‌ی "چڵه‌ی زه‌یتوون"ی بۆ سه‌ر شنگال ده‌كرد، به‌ڵام ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئه‌و پرسه‌ی دواخستووه.
له 20ی كانوونی دووه‌می 2018، توركیا به بیانووی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی، ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونی بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان "باكووری سووریا" ده‌ستپێكرد و دوای نزیكه‌ی دوو مانگ له به‌رگریكردنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه، شارۆچكه‌كه‌ی داگیركرد.
ا. م