زانای ئاینی و کەسایەتی ناوداری کورد حاجی مه‌لا ئيبراهيمى ره‌وه‌ندى کۆچی دوایيکرد
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سايه‌تى ناودار و زانايى ئايينى كورد، حاجى مه‌لا ئيبراهيمى ره‌وه‌ندى له شارى شنۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دوێنێ چوارشه‌ممه 4ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018، له ته‌مه‌نى 118 ساڵيدا كۆچى دواييكرد.
حاجى مه‌لا ئيبراهيم ئه‌حمه‌دى گه‌وره، به يه‌كێك له زانا هه‌ڵكه‌وتووه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و له ماوه‌ى ژيانيدا، بۆ ماوه‌يه‌ك دادوه‌ر و قازى به‌ناوبانگى شارى شنۆ بووه.
ئه‌و خه‌ڵكى گوندى ماڵه‌مه‌لاى ناوچه‌ى لۆلانى سيده‌كانه و له بنه‌ماڵه‌ى شێخ ئيبراهيمى شێخ زاده‌ى (هاروماره) و زياتر له سه‌د ساڵه بنه‌ماڵه‌كه‌يان له شارى شنۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان نيشته‌جێبوون.
ناوبراو وێڕاى ئه‌وه‌ى زانايه‌كى هه‌ڵكوتووى ئاينى ئيسلام بووه، به كه‌سايه‌تييه‌كى نيشتيمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌يى كورد هه‌ژمار ده‌كرێت.
له ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، كوڕێكى له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه له سێداره دراوه.
ئ.ڕ