ئه‌نقه‌ره: رووسيا پێى وتين يه‌په‌گه له ته‌ل ره‌فعه‌ت پاشه‌كشێى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، حكومه‌تى رووسيا، ئه‌نقه‌ره‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، له ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت پاشه‌كشێيان كردووه.
گوته‌بێژى ره‌سمى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كالن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، "مۆسكۆ پێى راگه‌ياندووين، كه يه‌په‌گه له ته‌ل ره‌فعه‌ت نه‌ماوه. ئێمه‌ش له رێى سه‌رچاوه‌كانى خۆمانه‌وه هه‌وڵى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه ده‌ده‌ين و چاودێرى رووداوه‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه ده‌كه‌ين".
گوتيشى: "توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له وتوێژه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه له منبج".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه داوا ده‌كه‌ين، هێزه كوردييه‌كان پاشه‌كشێيان پێبكرێت بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات. به‌ڵام له لايه‌ن ئه‌مريكاوه لێدوانى دژ به يه‌ك سه‌باره‌ت به‌و پرسانه دێنه به‌رگوێ. پێويسته ئه‌مريكاييه‌كان سه‌ره‌تا بيرۆكه‌كانى خۆيان يه‌كبخه‌ن. سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت: له سووريا ده‌كشێينه‌وه، ئايا شه‌ڕى دژ به داعش له سووريا كۆتايى هاتووه. ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه له ئه‌مريكا ده‌كه‌ين، ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت، كه باسمان كردوون به‌يه‌كه‌وه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، به‌كر بۆزداغ، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رايگه‌ياند، "توركيا شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت ده‌كات".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى (خه‌به‌ر تورك)، بۆزداغ گوتى: "هه‌ر وه‌ك چۆن عه‌فرينمان پاككرده‌وه له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى تيرۆريست، به‌و شێوه‌يه‌ش ته‌ل ره‌فعه‌ت پاك ده‌كه‌ينه‌وه".
سوپاى توركيا له (20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018)دا هێرشى ئاسمانى زه‌مينى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكرد و سه‌ره‌نجام دواى 58 رۆژ له شه‌ڕ و به‌رگرى، هێزه كوردييه‌كان ناچار بوون له عه‌فرين پاشه‌كشێ بكه‌ن و سوپاى توركيا و زياتر له 30 هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيا چوونه ناو عه‌فرين و شاره‌كه‌يان رووبه‌ڕووى شاڵاوێكى وێرانكارى و تاڵان و سووتاندن و سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردييانه‌ى شاره‌كه كرده‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر