عێراق قه‌رزی كۆن وه‌بیر كوبا ده‌هێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی داوای قه‌رزه‌كانی له كوبا كردووه‌ته‌وه‌و كوباش به نه‌ختینه قه‌رزه‌كه‌ی عێراق ناداته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه حكومه‌تی كوبا 70 ملیۆن دۆلاری عێراق قه‌رزداره و ئه‌و قه‌رزه‌ش بۆ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام پێویسته حكوومه‌تی كوبا ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه, چونكه ئێستا عێراق له دۆخێكی خراپی ئابووریدایه.
باڵیۆزخانه‌ی كوباش له عێراق له رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه ئه‌وان ئاماده‌ن له‌رێگای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزاری پزیشكی قه‌رزه‌كانی عێراق بده‌نه‌وه و ته‌واوی دۆسیه‌ی قه‌رزه‌كانی نێوانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ا. م