له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی مۆسادی ئیسرائیلی‌دا باسی"هه‌ڵه تۆقێنه‌ره‌كه" ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
یوسی كۆهین، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" ده‌ڵێت: "دڵنیاین و هیچ گومانێكمان نییه كه ئێران به‌رده‌وام كار بۆ په‌ره‌پێدان به بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌كات".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی " The Times of Israel " كۆهین پێیوایه، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته یان رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران بگۆڕن یان هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه".
سه‌رۆكی ده‌زگای مۆساد، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی و داخراوی گه‌وره سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل، كاتێك گفتوگۆی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كراوه ئه‌و قسانه‌ی كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه به ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی گوتووه.
كۆهین رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران به "هه‌ڵه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر" ناوبردووه‌و گوتوویه‌تی: "ئێران به‌رده‌وام ره‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پاراستووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئێران له ئێستاوه تا چه‌ند ساڵێكی دیكه ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و كۆتوبه‌ندانه بپسێنێ كه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه. ئه‌وكاته ده‌توانێت یۆرانیۆم بپیتێنێ و كوره‌ی چه‌كی ناوكی ئاماده بكات".
كۆهین بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێرانی سه‌ركۆنه كردووه‌و گوتوویه‌تی: "به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی "مۆساد"ـم، متمانه‌ی ته‌واوم به‌و زانیارییانه هه‌یه كه ئێران بۆ ساتێكیش ده‌ستی له پرۆژه‌ی سه‌ربازی هه‌ڵنه‌گرتووه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌یشی كراوه ئامانجه‌كانی ئێران دێنێته دی. هه‌ر بۆیه پێویسته یان ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به‌ته‌واوه‌تی گۆڕانكاری تێدا بكرێت، یان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بوونی ئیسرائیل".