شاندێكی ھەدەپە گەیشتە ھەرێمی كوردستان

لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) گەیشتە ھەرێمی كوردستان. بەپێی كارنامەی سەردانەكەیان، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی، كۆببنەوە و تاوتوێی بارودۆخی ھەنووكەیی كورد و بارودۆخی ناوچەكە بكرێت. بڕیارە دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە، كە تێیدا ھەم سەرەخۆشی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای لێدەكەن، ھەمیش پرسە ھەنووكەییەكان تاوتوێ دەكەن.

شاندەکەی ھەدەپە پێكھاتوون، لە پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و یەك لە پەرلەمانتاران، فەلەکناس ئوجا، ئیمام تاشچیئەر و عوسمان بایدەمیر.

پێش ھاتنی شاندەكە، ئایهان بیلگەن، گوتەبێژی هەدەپە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردبوو كە شاندی ھەدەپە بۆ بەشداریكردن لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی سەردانی باشووری كوردستان دەكەن، لەو چوارچێوەشدا دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و پەرلەمانتار و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت و دۆخی ئێستای ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی شاندی ھەدەپە لە ھەولێر لەگەڵ چەند پارتێكی سیاسی كۆببنەوە و ھەروەھا رۆژی دووشەممە سەردانی سلێمانی بكەن و لەوێش لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆببنەوە.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پارتە كودستانییەكانی ئێرە بەسەر دەكەینەوە، گرنگی پەیوەندی و دیالۆگی نێوان لایەنە كوردییەكان بە بیردەخەینەوە. ھەروەھا بۆچوونی خۆمان لەبارەی گرنگی یەكێتی نەتەوەیی كوردانیش دەخەینەڕوو. ھیوادارین بەو گەشتەمان ئاشتی نێوان لایەنە كوردییەكان بەھێز ببێ و كێشەكانی نێوانیشیان وەلا بنرێن. بە كورتی ئامانجی گەشتەكەمان ئەوەیە".

ھ.م

شاندێكی ھەدەپە گەیشتە ھەرێمی كوردستان
شاندێكی ھەدەپە گەیشتە ھەرێمی كوردستان
شاندێكی ھەدەپە گەیشتە ھەرێمی كوردستان
شاندێكی ھەدەپە گەیشتە ھەرێمی كوردستان
شاندێكی ھەدەپە گەیشتە ھەرێمی كوردستان