"هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌ی خۆی له باكووری سووریا به‌هێزتر ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی كورد له رۆژئاوای كوردستان دووپاتیكرده‌وه: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده، چه‌ند بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له مونبج و به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات درووست ده‌كات".
له‌مباره‌یه‌وه رێزان گلۆ، هاوسه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری ناوچه‌ی جزیره به ئاژانسی نوفوستی رووسی راگه‌یاندووه: "له‌چوارچێوه‌ی پلانی سه‌ربازیدا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ له مونبج داده‌مه‌زرێنێت، جا ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه ئه‌مه‌ریكی بن یاخۆد فه‌ره‌نسی، بۆ ئێمه هیچ جیاوازییه‌كی نییه و ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌ك هێزی تاكه وڵاتێك. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و بنكانه له‌باكووری سووریا درووست ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات".
ئه‌و به‌رپرسه كورده راشیگه‌یاندووه، "رێكخراوی داعش لهن‌اوچه‌كه به‌شێك له تواناكه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی پوسای توركیا له عه‌فرین و هه‌ره‌شه‌كانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر مونبج و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری سووریا".
له‌باره‌ی دوایین لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گلۆ گوتی: "بڕیاری ئه‌مه‌ریكا هه‌ر چییه‌ك بێت، كشانه‌وه یاخۆد مانه‌وه، ئێمه پشت به تواناكانی خۆمان و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان و هێزی شه‌ڕڤانه‌كانمان ده‌به‌ستین".
هاوسه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری ناوچه‌ی جزیره گوتیشی: "دامه‌زراندنی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له باكووری سووریا له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانه‌وه، به‌شێكه له هاوكاری كرده‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده، به‌تایبه‌تیش له رۆژهه‌ڵاتی فورات. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌ڕڤانانی كورد و عه‌ره‌ب به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه به‌كار ده‌هێنن، كه گرنگترینیان له مونبج درووست ده‌كرێت، كه به‌گوێره‌ی گلۆ مونبج ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌ماهه‌نگیكردنی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، به به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر مونبج و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.
H.B