په‌كه‌كه كوژرانی 12 سه‌ربازی تورك له ناوچه‌ی برادۆست راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه رایگه‌یاند، له هێرشێكی گه‌ریلاكاندا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له گه‌لی خواكوڕكی سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست، 10 سه‌ربازی توركیا كوژران، له‌كاتێكدا دوو سه‌ربازی دیكه‌ی سوپای توركیا له‌هێرشێكی هاوشێوه‌دا له‌ناوچه‌ی لۆلان كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له ده‌وروبه‌ری سیده‌كان رایانگه‌یاندووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌رده‌وامن و، ئه‌مڕۆش چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی وه‌ك روبیا، پونگستان، كورته و پیر برایمیان له‌و ناوچه‌یه كردۆته ئامانج.
به‌ڵام له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و هێرش و بۆردومانانه، سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان هیچ زانیارییه‌كی وردیان لا نه‌بوو و دووپاتیانكرده‌وه، به‌هۆی سه‌ختی بۆردومانه‌كان و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زیۆر خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه نازانرێت.
به‌ر له دوو رۆژیش، به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، 7 گوند له ده‌ڤه‌ری برادۆست چۆڵكرابوون.
H.B